پاشماوەی لۆلۆییەکان لە بەکرەجۆ دۆزرایەوە



لە گردی کونارەی ناوچەی بەکرەجۆ، شوێنەواری پێنج هەزار ساڵەی لۆلۆییەکان دۆزرایەوە، پلان هەیە لە داهاتوودا بکرێتە پڕۆژەیەکی شوێنەواری گەشتیاری.

حسێن حەمە غەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ماوەی شەش ساڵە لەگەڵ تیمێکی زانکۆی پاریس وەنی فەڕەنسی کاری کنە و پشکنین لە گردی کونارەی نزیک ئەشکەوتی هەزارمێرد لە ناوچەی بەکرەجۆ دەکەن.

پاش گەڕان لە گردەکەی بەرامبەر گردی کونارە دەکەوتووە، ئەویش بەشێکە لەو شوێنەوارە، کە شارێکی لۆلۆییەکان کە دوو بۆ سێ هەزار ساڵی پێش زاین دروستکراوە، فەرمانڕەوایی لە شارەکەدا کراوە.

ڕووبەری شووێنەوارەکە پێنج دۆنمە، بەڵام سەر گردەکە خاڵی پاسەوانییە، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا عەقید یوسف محەمەد، فەرماندەی فەوجی دووی لیوای دووی سکرتاریەت ڕایگەیاند، پاش ئەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی نوسراویان پێگەیشتووە، لە گردەکەدا شوێنەوار هەیە، بڕیاریدانداوە خاڵی پاسەوانییەکە لاببەن و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی شووێنەواری سلێمانی بکەن.

دەرون كاروان “تۆ بۆ من بی” بڵاوكردەوە
پێشت دەرون كاروان “تۆ بۆ من بی” بڵاوكردەوە
وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار