ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما جمەیان دێت



گەشتیارێکی زۆر کە بە هۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ماوەی هەفتەیەکە سەرانسەری عێراقی گرتووەتەوە، لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای دھۆک لەم چەند ڕۆژەی کە پلەکانی گەرما لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ٥٠ پلەی سیلیزی تپێپەڕاندووە، جمەیان دێت و لە ئێستادا ڕۆژ بەڕۆژ بە پاسە گەشیارییەکان و یان ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیان ڕوو لە سەیرانگاکانی پارێزگای دھۆک دەکەن.
یەکێک لەو کەرتانەی کاریگەریی زۆری لەسەر بووژانەوەی ئابووری ھەرێمی کوردستان ھەیە کەرتی گەشتوگوزارە و لەو چوارچێوەیەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاریی و هانی خاوەنکار و سەرمایەگوزارانی ئەو کەرتە دەدات کە بتوانن پەرە بە کەرتەکە بدەن.
ھەر لە ڕێگەی سەرەکی دھۆک- ئامێدی کە بە ئاراستەی سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکانە، قەڕەباڵغی ڕێگاوبان دیار دەکەوێت و گەشتیارێکی زۆر دەبینرێت کە کۆتایی هەفتە بڕیاریان داوە ڕوو لە هەوارگە و سەیرانگاکانی هەرێم بکەن.

رۆژی سێشەممە ٨ی مانگ دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی خۆی لەبارەی رەوشی کەشوھەوا بۆ ئەم ھەفتەیەی بڵاوکردبووەوە و ڕایگەیاندبوو پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە عێراق زیاتر بەرزببنەوە کە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوام بێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە ھەریەک لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان، زیقار و موسەننا تۆمار دەکرێت کە سەروو٥٠ پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.

وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێشت وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
“بەهۆی گرانبوونی کارەبا سێ ملیۆن دار وشک دەبێت”
دواتر “بەهۆی گرانبوونی کارەبا سێ ملیۆن دار وشک دەبێت”
ەیوەندیدار