ڕۆژنامەى سەباح: بەم نزیکانە کێشەکانى هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە چارەسەر دەکرێن



رۆژنامەى سەباحى حکومەتى عێراق بڵاویکردەوە، کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەى بودجە بەمزووانە چارەسەر دەکرێن.

ئەمڕۆ شەممە، ڕۆژنامەى سەباح لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ناردنى پشکى هەرێم لە بەغداوە ئاماژەى بەوەکردووە، هەرچەندە هەرێم تا ئێستا ئاماژەى بە هاتنى پشکى هەرێم لە بودجەی عێراق لە بەغداوە نەکردووە، بەڵام حکومەتى ناوەندیی سوورە لەسەر ئەوەى کە پشکى هەرێم بە گوێرەى بودجە ڕەوانە کردووە.

باسی لەوەشکردووە، ناکۆکییەکنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتە بنەڕەتییەکان هێشتا بەردەوامییان هەیە، بەجۆرێک هەرێم جەخت لەسەر ڕادەستکردنى نیوەى داهاتى دەروازە سنورییەکان دەکاتەوە و بەغداش داوا دەکات داهاتى گومرگ و باج و ڕسوماتیشى وەک داهاتى بنەڕەتی ڕادەست بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتى عێراق پشکى مانگى شەشى دواى لێدەرکردنى بڕى خەمڵێنراوى داهاتى ناوخۆ ڕەوانەى هەرێم کرد کە بڕى ٥٩٨ ملیار دینار بوو، دواتر شاندێکى بۆ وردبینى لە داهاتە نا نەوتییەکان ڕەوانەى هەرێم کرد، چونکە متمانەى بە داتا و زانیارییەکانى حکومەتی هەرێم نیە و چاوەڕاونیش دەکرێت دواى پاکتاوى ژمارەکان، بەغدا لەدواى ١٨ ى ئەم مانگەوە پشکى هەرێم بۆ مانگەکانى حەوت و هەشت ڕەوانە بکات.

عێراق: تا بڕی ٥٠ ملیۆن دینار، قەرز دەدرێتە گەنجانی بێکار
پێشت عێراق: تا بڕی ٥٠ ملیۆن دینار، قەرز دەدرێتە گەنجانی بێکار
کێشەی پڕۆژی ئاوی سلێمانی- دوکان چارەسەربوو
دواتر کێشەی پڕۆژی ئاوی سلێمانی- دوکان چارەسەربوو
پەیوەندیدار