کێشەی پڕۆژی ئاوی سلێمانی- دوکان چارەسەربوو



پاش ١٢ کاتژمێر لە سووتانی محاویلەی پڕۆژەی ئاوی سلێمانی، چاککرایەوە، بەڵام گۆڕانکاری لە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ڕوودەدات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ١٢ کاتژمێر لە کارکردنی بەردەوام بەهۆی سوتانی محاویلەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی هێڵی دوو ویستگەی تاسلوجە لە ڕۆژی هەینی کە پشوو بوو، بە هەوڵی کارمەندەکانی بەڕێوەبەرایەتی توانرا کێشەکە چارەسەربکرێت .

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی  بە (خەڵک) ی ڕاگەیاند: بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر محاویلەی پڕۆژەی ئاوی سلێمانی-دوکان سووتا و ئێستا کێشەکە چارەسەربووە، بەڵام بەهۆی ئەم گرفتەوە دابەشکرنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێر لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی و دەوروبەری گۆڕانی بەسەردادێت.

 

ڕۆژنامەى سەباح: بەم نزیکانە کێشەکانى هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە چارەسەر دەکرێن
پێشت ڕۆژنامەى سەباح: بەم نزیکانە کێشەکانى هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە چارەسەر دەکرێن
دارستانەکانی ئەمازۆن ژیانی سەر زەوی دەپارێزن
دواتر دارستانەکانی ئەمازۆن ژیانی سەر زەوی دەپارێزن
ەیوەندیدار