عێراق: تا بڕی ٥٠ ملیۆن دینار، قەرز دەدرێتە گەنجانی بێکار



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، لە چوارچێوەی بودجەی گشتیدا تەرخانکردنی ٤٠ هەزار قەرزی لە ماوەی سێ ساڵدا تۆمارکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجانی بێکار.

عەباس فادل عەباس، بەڕێوەبەری بەشی کار و ڕاهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە بودجەی گشتی سندوقی قەرز بڕی ترلیۆنێک و ٤٠٠ ملیار دیناری بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی گەنجان تەرخانکردووە، ئێستا لە وەزارەتەوە سەرجەم  ڕێکارەکانی تەواوکراوە.

لە ماوەی سێ ساڵدا ٤٠ هەزار کەس هەزار قەرزیان پێدەدرێت، کە بڕی قەرزەکە لەنێوان ٢٠ – ٣٠ – ٥٠ ملیۆن دینار دەبێت.

بەپێی جۆری پڕۆژەکە، یاسای نوێی قەرزکردن بەشداری لە دروستکردنی پڕۆژەی هەلی کاری ڕاستەقینە بۆ گەنجانی عێراق دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو قەرزانە بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووکەکانە، هەروەها میکانیزمی نوێ بۆ پێدانی ئەو قەرزانە لە چوارچێوەی ستراتیژی نوێی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراقدا دەبێت.

بە ئاماژەدان بەوەی بڕی قەرزەکە بە دوو جاردەدرێتە گەنجەکە، پڕۆژەکەش لەلایەن وەزارەتەوە بۆ ماوەی ساڵێک بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

“بەهۆی گرانبوونی کارەبا سێ ملیۆن دار وشک دەبێت”
پێشت “بەهۆی گرانبوونی کارەبا سێ ملیۆن دار وشک دەبێت”
ڕۆژنامەى سەباح: بەم نزیکانە کێشەکانى هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە چارەسەر دەکرێن
دواتر ڕۆژنامەى سەباح: بەم نزیکانە کێشەکانى هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە چارەسەر دەکرێن
ەیوەندیدار