تێلیگرام هەماهەنگی لەگەڵ عێراق دەكات



بەرپرسانی كۆمپانیای تێلیگرام دەستیان بە گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق دەربارەی ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام و دزەپێكردن و ئاسایشی زانیاری، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی حكومیی عێراقی ئاشكرایكرد کردووە

بەپێی سەرچاوەكە، بەرپرسانی حكومەتی عێراق پەیوەندییان بە بەرپرسانی كۆمپانیای تێلیگرامەوە كردووە دەربارەی زانیاریی هاوڵاتییانی عێراق كە ئەپلیكەیشنەكە دزە پێكردوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا دەستیان بە هەماهەنگی كردووە دەربارەی پاراستنی زانیاری عێراقییەكان، بەبێ ئەوەی جۆری هەماهەنگییەكە ڕوونبكاتەوە.

یەكشەممەی ڕابردوو وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق بڕیاریدا تێلیگرام لە وڵاتدا ڕابگرێت، بەهۆی كاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و دزە پێکردنی زانیارییەکان.

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە
پێشت پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە
خواستی جیهانی بۆ نەوت ٢.٢ ملیۆن بەرمیل تێدەپەڕێنێت
دواتر خواستی جیهانی بۆ نەوت ٢.٢ ملیۆن بەرمیل تێدەپەڕێنێت
ەیوەندیدار