پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیارە بە بانگهێشتکردنی دوو وەزیر دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەك بدرێت.

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ژمارەیەک بڕگە لەخۆدەگرێت و بانگهێشتی تەیف سامی وەزیری دارایی و عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆ كراوە، بڕیارە لەمیانی کۆبوونەوەکەدا لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پرسیاریان ئاراستە بكرێت.

لە بڕگەی یەكەمدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەكرێدانی زەویی كشوكاڵی دەدرێت کە لە ١٥ ماددە پێکهاتوووە، لە بڕگەی دووەم و سێیەمیشدا پرسیاری زارەكی ئاراستەی وەزیرانی ناوخۆ و دارایی دەكرێت.

لە بڕگەی چوارەم و پێنجەمیشدا، خوێندنەوە و گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی هەردوو پڕۆژەیاسای بەخشینی هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاریی لە ڤیزەی چوونەژوورەوە لە نێوان عێراق و رووسیا و قوبرس دەكرێت.

درۆنەکانی تورکیا ئاسمانی سلێمانی چۆڵ ناکەن
پێشت درۆنەکانی تورکیا ئاسمانی سلێمانی چۆڵ ناکەن
تێلیگرام هەماهەنگی لەگەڵ عێراق دەكات
دواتر تێلیگرام هەماهەنگی لەگەڵ عێراق دەكات
ەیوەندیدار