خواستی جیهانی بۆ نەوت ٢.٢ ملیۆن بەرمیل تێدەپەڕێنێت



ڕۆژی هەینی، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی پێشبینییەکانی بۆ خواستی جیهانی لەسەر نەوت لە ساڵی ٢٠٢٣  بڵاوکردەوە، کە لە بەرزترین ئاستیدا گەیشتووەتە ١٠٢.٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بارەگای ئاژانسەکە لە پاریسی پایتەختی پایتەختی فەڕەنسایە ڕایگەیاند، کە “پێشبینی دەکرێت خواستی جیهانی بۆ نەوت بەرزببێتەوە بۆ ٢.٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها پێشتر پێشبینی کردبوو کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەگاتە ١٠٢.٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، چین نوێنەرایەتی ٪٧٠ کۆی خواستی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دەکات.

لە بەشێکی دیکە ڕایگەیاند، ” زیادبوونی خواستی جیهانی بۆ نەوت لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە ڕێژەی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا خاو دەبێتەوە، بەڵام لە مانگی شوباتدا پێشبینیکردبوو کە بگاتە ١٠١.٩ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ساڵی ٢٠٢٣، کە لە بنەڕەتدا ئەمە ئاستێکی پێوانەییە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٤ گەشەی خواست لەسەر نەوت بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا خاوببێتەوە، ئەمەش بە بەراورد بە پێشبینییەکانی پێشوو ١٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دادەبەزێت.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە هۆشداریدا لەوەی کە ڕەنگە لە ماوەی ئەمساڵدا پشکەکانی جیهان بۆ نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.

تێلیگرام هەماهەنگی لەگەڵ عێراق دەكات
پێشت تێلیگرام هەماهەنگی لەگەڵ عێراق دەكات
مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی كۆچی دوایی كرد
دواتر مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی كۆچی دوایی كرد
ەیوەندیدار