لە بارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٤ روونکردنەوە دەدرێت



وتەبێژ هاتووچۆی هەلێر رایگەیاند، تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٤ لە رۆژی یەکی ئەیلولی ئەمساڵ دەستپێدەکات.

فازل حاجى، وته‌بێژى پۆلیسى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى:” پرسیارێکی زۆرم لێدەکرێت،کەی ئۆتۆمبێلی مۆدیل ٢٠٢٤تۆماردەکرێت؟ وەڵامەکەی ئه‌وه‌یه‌، بەپێی رێنمایی هەموو ساڵێک له‌ ١ى حوزه‌یرانه‌وه‌ ئۆتۆمبێلی مۆدیلی ساڵی داهاتوو داخڵ دەکرێت و لە کۆمپانیاکان دەفرۆشرێت، بەڵام تۆمارکردنیان لەڕۆژی ١ى ئه‌یلول، دەستپێدەکات، واتا دواى سێ مانگ لە داخڵکردنیان”.

سەبارەت به‌ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى لەرۆژی کڕینیەوە تاکو رێگاپێدان بۆ تۆمارکردن ئەگەر لە ٦٠ رۆژ زیاتر بوو ئایا سزادەدرێن؟ دەشڵێت:” ئەوەشیان وەڵامەکەی نەخێره‌ چونكه‌ هیچ سزایەکی دواکەوتن نییە” .

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ ئاشکرادەکرێت
پێشت کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ ئاشکرادەکرێت
گەنجێک دەستگیركرا دزی لە سندوقی شەش مزگەوت کردووە
دواتر گەنجێک دەستگیركرا دزی لە سندوقی شەش مزگەوت کردووە
ەیوەندیدار