گەرماکەی ئەمساڵ ، بێ وێنە بووە



پێشبینی دەکرێت ئەو شەپۆلە گەرمایەی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە لە هەندێک ناوچە تا ٥٢ پلەی سیلیزی بەرز ببێتەوە.

شەپۆلێکی بەتینی گەرما، عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی گەرمیان، هەڵەبجە و کەرکووک تا ٥٢ پلەی سیلیزی بەرز ببێتەوە.
مانگەکانی تەمووز و ئاب بە گەرمترین مانگەکانی ساڵ دادەنرێت بەڵام ئەمساڵ، وەک بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گەرماکەی ئەمساڵ بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، بێ وێنە بووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دیلان ڕەشاد عەبدوڵڵا وتی: “لە رۆژی دووشەممەی ڕابردووە شەپۆلێکی گەرما ڕووی لە ناوچەکە و ھەرێمی کوردستان کردووە، ئەو شەپۆلە گەرمایە جیاوازییەکەی ئەوەیە کە مەودا و کاریگەری زیاترە لەسەر ھەرێمی کوردستان و تا ١٠ ڕۆژیش بەردەوام دەبێت”.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، “پیشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی گەرمیان و ھەڵەبجە و کەرکووک بگاتە ٥٠ بۆ ٥٢ پلە و لە پارێزگاکانی ھەولێر،سلێمانی و دھۆک لە ژێر ٥٠ پلەی سیلیزی دەبیت”.
دیلان ڕەشاد وتیشی: “پێشبینی ئەوەش دەکرێت لە ھەندێک ناوچەی عێراقیش ببێتە خۆڵبارین بەڵام کاریگەریی ئەو خۆڵبارینە لەسەر ھەرێمی کوردستان لاواز دەبێت”.

دیلان ڕەشاد وەک رێکارێکیش بۆ خۆپاراستن لە گەرما، وتی: “بەردەوام ئامۆژگاری دەدەینە ھاووڵاتییان کە لە کاتژمێرەکانی ١٢:٠٠ تا ٠٤:٠٠ی ئێوارە لە ماڵەوە دەرنەچن”.

(مین) ئەو دوژمنە نادیارەی هەمیشە لە بۆسەدایە
پێشت (مین) ئەو دوژمنە نادیارەی هەمیشە لە بۆسەدایە
ئاگرە بەهێزەکەی ویلایەتی ھاوای لە ئەمریکا قوربانی زیاتری لێ کەوتەوە
دواتر ئاگرە بەهێزەکەی ویلایەتی ھاوای لە ئەمریکا قوربانی زیاتری لێ کەوتەوە
ەیوەندیدار