٢٥٠ دۆنم پوش و پاوان لە شارباژێڕ سووتا



بەڕێوەبەرایتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە شارباژێڕ ئاگرکەوتەوە و ٢٥٠ دۆنم پوش و پاوان  سووتا.

ئاماژەی بەوەداوە، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێك لە چەمی قەڵاچوالان لە شارباژێڕ کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک گەیشتنە شوێنی دیاریکراو، توانیان بە ماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرەکەوە نزیکەی ( ٢٥٠ ) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

لەکاتی بانگەشەدا کاندیدێکی سەرۆکایەتی لە ئیکوادۆر کوژرا
پێشت لەکاتی بانگەشەدا کاندیدێکی سەرۆکایەتی لە ئیکوادۆر کوژرا
پێنج خووی بەیانیان تەمەن درێژ دەکات
دواتر پێنج خووی بەیانیان تەمەن درێژ دەکات
ەیوەندیدار