لەکاتی بانگەشەدا کاندیدێکی سەرۆکایەتی لە ئیکوادۆر کوژرا



فێرناندۆ ڤیلاڤیسینسۆ، کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی لە ئیکوادۆر لە شاری کیتۆی وڵاتەکە بەشداری لەبانگەشەی هەڵبژاردندا کرد، بەڵام تەقەی لێکرا و کوژرا.

گیلەرمۆ لاسۆ، سەرۆکی ئیکوادۆر لەهەژماری خۆی لە تویتەر مردنی ڤیلاڤیسینسۆی پشتڕاستکردەوە و بەڵێنیدا کە “ئەو تاوانە بێ سزا نابێت”.

میدیا ناوخۆییەکان لە زاری خوان زاپاتا، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە، دوای کۆتاییهاتنی گردبونەوە و هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکان ڤیلاڤیسینسۆ بە گوللـە کوژراوە.

فێرناندۆ ڤیلاڤیسینسۆ تەمەن ٥٩ ساڵەو یەکێکبوو لەو هەشت کەسەی خۆیان وەک کاندیدی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئیکوادۆر هەڵبژاردبوو کە بڕیارە لە ٢٠ی ئاب ئەنجام بدرێت.

سەرۆکی ئیکوادۆر ئاماژەی بەوەکردوە، بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی بانگهێشتکردوە بۆ کۆبونەوەیەک لەسەر “ئەو ڕوداوە کە وڵاتەکەی توشی شۆک کردوە”، بەڵێنیدا توندترین سزا بەرامبەر تاوانباران جێبەجێبکات.

هاوکات، نوسینگەی داواکاری گشتی ئاماژەی باسی لەوەکردووە، “تۆمەتبارێک، کە لەکاتی تەقەکردن لەگەڵ کارمەندانی ئەمنی برینداربوە، دەستگیرکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەسەختی برینداربووە لەکاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و پۆلیس بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکات”.

میزۆپۆتامیا دەبێتە خاکێکی بێ ڕووبار
پێشت میزۆپۆتامیا دەبێتە خاکێکی بێ ڕووبار
٢٥٠ دۆنم پوش و پاوان لە شارباژێڕ سووتا
دواتر ٢٥٠ دۆنم پوش و پاوان لە شارباژێڕ سووتا
ەیوەندیدار