“هیوادارین سندوقی شیاندن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن نەبێت”



ڕێکخراوەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت دڵخۆشن بە بڕیاری دروستکردنی سندوقی شیاندن، داوادەکەن لە حکومەتەوە پارەی بۆ دابینبکرێت و نەبێتە کەرەستەی بانگەشەی هەڵبژاردن.

دوێنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، بڕیار لەسەر دروستکردنی سندوقی شیاندن بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتدرا، ئەمەش بۆ هاوکاریکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ئەنجومەنی ڕێکخراوەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دڵخۆشی خۆیان بۆ دروستکردنی سندوقەکە دەربڕی، کە دەبێتە ڕێگایەک بۆ هاوکاریکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە کەمدەرامەتن.

لە کۆنگرەکەدا عومەر جەبار، سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی هەرێمی کوردستان داوایکرد، بڕیاری دروستکردنی سندوقەکە وەک ساڵی ٢٠١٤ نەبێت، بەڵکو بە واقعی سندوقەکە دروستبکرێت، لەلایەن سەرۆکایەتی حکومەتەوە فەرمان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەربچێت تا بودجەی بۆ تەرخانبکرێت.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد، دروستکردنی ئەو سندوقە دەبێت ڕێگایەکی باش بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسە خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە کەمدەرامەتن، بڕیاریشە بەم زوانە لیژنەیەک بۆ سەرپەریشتیکردنی سندوقەکە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێکبهێنرێت، کە دەبێت ئەندامانی ڕێکخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش ئەندامی لیژنەکەبن.

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان داوادەکات، کە داهاتووی ئەم سندوقی شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەتە بە حاڵی سندوقی شێرپەنجە نەچێت و تەنها بۆ هاوکاری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە زاخۆوە تا خانەقین بێت.

داواشدەکەن، بڕیاری دروستکردنی سندوقی شیاندن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن نەبێت، بەڵکو سندوقەکە بەکرداری دروستبکرێت.

پێشت لەبارەی وانەبێژانەوە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دواتر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار