فێستيڤاڵى ساڵانەى تەندروستى لە شارى سلێمانى بەڕێوەدەچێت



ڕێكخراوى IFMSA-Kurdistan ڕێكخراوێكى نێودەوڵەتى پزيشكييە كە ڕاستەوخۆ خوێندكارانى كۆلێژى پزيشكى بەڕێوەى دەبەن، لقى لە گشت شارەكانى سلێمانى و ھەولێر و دھۆك و كۆيە ھەيە.

بەڕێوەبەرى فێستيڤاڵەکە، سەنار سۆران بۆ ( خەڵک) دواو وتی”ڕێکخراوەکە ساڵانە چەندين چالاكى پزيشكى ئەنجام دەدەن لە ٦ بوارى جياوازدا، ھەندێك لەو بوارانە بريتين لە: تەندرووستى كۆمەڵ، پەروەردەى پزيشكى، ئاڵوگۆڕى زانستى، و چەندين بوارى تر. و لە ڕۆژە جيھانييەكاندا بابەتى ھۆشدارى و پشكنينى بێ بەرامبەر ئەنجام دەدەن”.

ڕێكخراوەكە بۆ نۆيەمين جار ھەڵدەستێت بە سازكردنى فێستيڤاڵى ساڵانەى تەندروستى لە شارى سلێمانى بە ھەماھەنگى لەگەڵ نەخۆشخانەى (شارى پزيشكى فاروق).

بابەتى فێستيڤاڵەكە بريتين لە:
پشكنينى پەستانى خوێن
پشكنينى جۆرى خوێن
پشكنينى شەكرى خوێن
پشكنينى ددان
پشكنينى چاو
پشكنينى ئاستى بارستايى جەستە

و چەندين بابەتى ھۆشدارى دەربارەى، تەندروستى پێست، تەندروسى دەروونى، بەرگرى بەرامبەر دژەبەكترياكان ، پێكوتە، فرياگوزارى سەرەتايى، شێرپەنجە ، و ھەروەھا بابەتى تايبەت بە منداڵان.

زياتر لە ٨٠ ئەندامى ڕێكخراوەكە لەلايەن پسپۆڕى بابەتەكانەوە ڕاھێنراون و لەفێستیڤاڵەکە ئامادە دەبن بۆ خزمەتگەیاندن بە ئامادەبوان، سەرجەم ئەو پشکنینانەی لەوێ ئەنجام دەدرێت بێ بەرامبەرە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن لە ڕۆژی هەینی ٢٠٢٣/٨/١١ لە پاركى ئازادى دەرگاى خوار پارك تاوەر، لە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە تاکاتژمێر ١٠ شەو، و هاتن بۆ هەموانە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان خشتەی کاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بڵاودەکاتەوە
پێشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان خشتەی کاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بڵاودەکاتەوە
پڕۆژە یاسایەکی گرنگ بۆ خاوەن پێداویستی تابیەت و کورتەباڵایان دەچێتە بواری جێبەجێکردن
دواتر پڕۆژە یاسایەکی گرنگ بۆ خاوەن پێداویستی تابیەت و کورتەباڵایان دەچێتە بواری جێبەجێکردن
ەیوەندیدار