ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر گرانکردنی کارەبای سیتییەکان چی دەڵێت؟



ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژی گرانکردنی کرێی کارەبای سیتییەکانە و دەستلەکارکێشانەوەی دوو ئەندامیشی پەسەند کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئازاد حەمەئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی هه‌ردوو ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ میدیا شێخ ئه‌حمه‌د و ره‌مه‌زان نامیقیان پەسەند کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە پێشتر ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنەکە دەستی لەکارکێشاوەتەوە، بۆیە ئێستا ژمارەی ئەندامان لە 32 کەسەوە بووە بە 29، ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی پێویست بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو ئەندامانە دەگرنەبەر.

هەر لە کۆنگرەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژایەتی ئەنجومەنەکەی بۆ بەرزکردنەوەی کرێی کارەبای سیتییەکان دەربڕی کە ماوەیەکە ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە.

ڕاشیگەیاند، بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکەن.

 

سێ لیوای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران
پێشت سێ لیوای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران
نوێترین زانیاریی لەبارەی دەنگۆی گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژ
دواتر نوێترین زانیاریی لەبارەی دەنگۆی گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژ
ەیوەندیدار