پشتیوان سادق: بەڵێنمان وەرگرتووە بەغدا مووچە بنێرێت



ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی و شاندی پارتی بۆ بەغدا رایگەیاند، بەڵێنیان وەرگرتووە کە بەغدا مانگانە مووچە بنێرێت، دەشڵێت: دەبێت کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

پشتیوان سادق، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” لەم دوو رۆژەدا لە بەغدا بە لایەنە سیاسییەکانمان وت رێککەوتنە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە و مافی خەڵکی کوردستان بەردەوام پێشێل دەکرێت و ئەو کێشانەی کە هەن پێویستە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن”.

وتیشی:” پێمانوایە رێککەوتنەکان کە دەچنە پەرلەمان وەکو پێویست جێبەجێ ناکرێن و لەکاتی جێبەجێکردنیشدا لە حکومەتدا وەکو پێویست نییە و خەڵکی کوردستان پێویستی بەوە نییە کە سواڵ بکات لە عێراق بەڵکو ئەوە مافی خۆیەتی مادام بەشێکە لە عێراق پێویستە مافەکانی جێبەجێ بکرێن، ئەو بابەتانەش هەندێکیان دارایی و هەندێکی دیکەیان پەیوەندی بە خاکی کوردستان و سامانە سروشتیەکانی هەموو عێراق هەیە کە پێویستە ئەو یاسایانە بە رێککەوتن و هەماهەنگی دەربچن”.

سەبارەت بە ناردنی پشکی کورد لە بەغداوە راشیگەیاند:”بەڵنێمان وەرگرتوە کە  شایستە داراییەکانی هەرێم رەوانە بکرێت”.

شارەزایەکی کەشناسی: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و بارانیش دەبارێت
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و بارانیش دەبارێت
ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە لە پرسەیەکدا ٢٨ ملیۆن دیناری دزیبوو
دواتر ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە لە پرسەیەکدا ٢٨ ملیۆن دیناری دزیبوو
ەیوەندیدار