لە سلێمانی فێستیڤاڵێکی پزیشکی بەڕێوەدەچێت



بڕیارە ڕۆژی هەینی 11-8-2023 لەپارکی ئازادی فێستیڤاڵێکی پزیشکی بەڕێوەبچێت کە تایبەتە بە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لەبوارە تەندروستییەکاندا.

سەرچاوەیەک تایبەت بە ( خەڵک ) دواو وتی، فێستیڤاڵەکە لەلایەن خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی و ڕێکخراوێکی بیانی بە هەماهەنگی بەڕێوە دەبرێت، بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان دەربارەی تەندروستی و زانیاری گشتی لەسەر فریاگوزاری خێرا و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک ڕووداودا.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی ، لەنێو ئەو کوخانەی کە دانراوە، تێیدا پێوانی پەستانی خوێن و شەکرە بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت بەبێ بەرامبەر، و سەرجەم چالاکی و پشکنینەکان لەلایەن خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکییەوە ئەنجام دەدرێت.

ڤێستیڤاڵەکە ڕۆژی هەینی لە کاتژمێر 5 بۆ ١٠ شەو لەنێو پارکی ئازادی بەڕێوەدەچێت و هاتن بۆ هەموانە.

چۆن هەست بە نەخۆشی هەوكردنی تورەكەی زراو بكەین؟ “نازور یان لێزەر باشە؟”
پێشت چۆن هەست بە نەخۆشی هەوكردنی تورەكەی زراو بكەین؟ “نازور یان لێزەر باشە؟”
لەهەولێر گەنجێک لەلایەن خەزورییەوە کوژرا
دواتر لەهەولێر گەنجێک لەلایەن خەزورییەوە کوژرا
پەیوەندیدار