مردن بەهۆی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا



ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی پزیشکی لە پارێزگای سەلاحەدین، هەواڵی گیانلەدەستدانی کچێک و تووشبوونی پیاوێکی تەمەن ٣٥ ساڵی بە تای خوێنبەربوون، لە سامەڕای باشووری ڕۆژهەڵاتی تکریت ڕاگەیاند.

ئەو سەرچاوە پزیشکییە ڕایگەیاندووە، ” لە سامەڕا کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەهۆی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە گەڕەکی (حی دوانیم) گیانی لەدەستدا”.

لە کاتێکدا خێزانەکەی ڕەتیانکردەوە کچەکە لە نەخۆشخانەی سامەڕا کەرەنتینە بکەن، بە مەبەستی چارەسەرکردن گواستوویانەتەوە بۆ بەغدا و لە ڕێگادا گیانی لەدەستداوە.

هەروەها “پیاوێکی تەمەن ٣٥ ساڵانیش لەهەمان ناوچە تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە، کە خاوەنی خانێکی بەخێوکردنی مەڕ بووە لەو ڕێگەیەوە نەخۆشییەکەیی بۆ گواستراوەتەوە”.

تا ئێستا ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە ٦ کەس کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە، هاوکات تیمەکانی ڤێتێرنەری و تەندروستی چوونەتە ماڵی نەخۆشەکان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەندروستی”.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و ڕێژەی مردن بەهۆیەوە دەگاتە ٪٤٠، کە لە ڕێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

مەرجەکانی وەرگرتنی شوقەکانی حکومەت ڕاگەیەندران
پێشت مەرجەکانی وەرگرتنی شوقەکانی حکومەت ڕاگەیەندران
بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتر دۆلاری خستەبازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتر دۆلاری خستەبازاڕەوە
ەیوەندیدار