بەهۆکارێکی مەترسیدار دوکانێکی فرۆشتنی گۆشت داخرا



ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی بیلالیان لە شەقامی ٣٠ مەتری گەڕەکی ئازادی داخست ئەوەش بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی بێمۆرو ناتەندروستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەو گۆشتفرۆشەدا گۆشتی بێمۆر بە هاوڵاتیان و ئەوەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەو گۆشتی بێمۆر لە هەر گۆشتفرۆش یان چێشتخانەیەکدا ببینرێت ڕاستەوخۆ دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکانی تۆمارکردنی سەرپێچییەکان  داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەکاتی هەبونی گومان، یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧)ـەوە بکەن، بەمەبەستی ئاگادارکردنیان لەهەر حاڵەتێکی گوماناوی هەتا تەندروستی هاوڵاتیان پارێزراوبێت و ڕێکاری یاسایی پێویست دژی سەرپێچیکاران بگیرێتەبەر.

پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون دەستیپێکرد
پێشت پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون دەستیپێکرد
عێراق زۆرترین ڕێژەی برنج هاوردە دەکات
دواتر عێراق زۆرترین ڕێژەی برنج هاوردە دەکات
ەیوەندیدار