دانیشتووانی گوندێك 47 ساڵە نوێژ دەکەن، بەڵام ڕوویان لە قیبلە نەکردووە



دوای 47 ساڵ ئاشکرا دەبێت ئاڕاستەی قیبلەی مزگەوتی گوندێکی تورکیا هەڵەیە و بە درێژایی نزیکەی نیوسەدە نوێژکردن، دانیشووانی گوندەکە ڕوویان لە قیبلە نەبووە.

مزگەوتەکە لە گوندێکی شارۆچکەی مالیس سەر بە پارێزگای موغڵە دروست کراوە کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای تورکیاوە.

ئاڕاستەی هەڵەی قیبلەی مزگەوتەکە ساڵێك لەمەوبەر لەلایەن هاووڵاتییەکەوە ئاشکرا کرا و ئەویش دەستبەجێ لیژنەی فەتوای ناوچەکەیان ئاگادار کردەوە.

دوای بە دواداچوونی لیژنەی فەتوای مالیس، دەرکەوت بە درێژایی نزیکەی نیو سەدە، دانیشووانی گوندەکە بۆ نوێژکردن ڕوویان لە قیبە نەکردووە.

بە پێی هەواڵێکی میدیای تورکیا، ئێستا هەڵەکە ڕاستکراوەتەوە و نوێژخوێنان چیتر ڕوو لەو قیبلەیەی پێشوویان ناکەن.

 

پلەكانی گەرما بۆ سەرو ٥٠ پلە بەرزدەبنەوە
پێشت پلەكانی گەرما بۆ سەرو ٥٠ پلە بەرزدەبنەوە
فرۆشی کاڵای چینی لە جیهان دابەزیوە
دواتر فرۆشی کاڵای چینی لە جیهان دابەزیوە
ەیوەندیدار