فرۆشی کاڵای چینی لە جیهان دابەزیوە



ئەمڕۆ ئامارە فەرمییەکان بڵاوکراوەتەوە، چین مانگی ڕابردوو گەورەترین دابەزینی هەناردەکردنی لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە تۆمارکرد.

بەپێی ئەو ئامارانەی دەستەی گومرگی چین بە دۆلار بڵاوی کردووەتەوە، مانگی ڕابردوو فرۆشی کاڵای چینی لە بازاڕەکانی جیهان بە ڕێژەی ساڵانەی ٪١٤.٥ دابەزیوە، بۆ سێیەم مانگی لەسەریەک دابەزینی تۆمارکرد.

ئەمەش گەورەترین دابەزین بوو کە تۆمارکرابێت لەدوای دابەزینی ٪١٧.٢ی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی ساڵی ٢٠٢٠، کاتێک ئابووری چین لە هەفتەکانی یەکەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ئیفلیج بوو.

جگە لەوەی لە مانگەکانی ئادار و نیسان، هەناردەی چین بەرزبوەوە، بەڵام لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ەوە جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

کشانەوەی لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا، لە چەند مانگی ڕابردوودا بەشداربووە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان، کەمبوونەوەی خواستی جیهانی بۆ کاڵا چینییەکان.

هەناردەی چین لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بە ڕێژەی ٪١٢.٤ دابەزیوە، بە هەمان ڕێژە هاوردەکردن لە مانگی تەمموزدا دابەزیوە.

ئابووری چین لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ گەشەیەکی هێواشی بە خۆیەوە بینی، بەهۆی کەمبوونەوەی خواستی بازاڕی جیهانی و ناوخۆی بۆ ئەو بەرهەم و کاڵایانەی چین بەرهەمیدەهێنێت

دانیشتووانی گوندێك 47 ساڵە نوێژ دەکەن، بەڵام ڕوویان لە قیبلە نەکردووە
پێشت دانیشتووانی گوندێك 47 ساڵە نوێژ دەکەن، بەڵام ڕوویان لە قیبلە نەکردووە
پۆلیس: دوو کەس بە تۆمەتی لێدانی شۆفێری ماتۆڕسکیل دەستگیرکران
دواتر پۆلیس: دوو کەس بە تۆمەتی لێدانی شۆفێری ماتۆڕسکیل دەستگیرکران
ەیوەندیدار