بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا



دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە ناحیەی بازیان دەستگیرکراوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی بازیان، لە پێناو ڕێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری بەناوی ( ی، ع، ح ) دەستگیرکردووە.

تۆمەتبار هەریەک لە ماددەکانی (کریستاڵ، حەشیش، تلیاک، شروبی هۆشبەر)ی بەکارهێناوە و بازرگانی پێوەکردووە، ئێستا تۆمەتبار بە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە پەڕاوەکەی بەردەوامە.

وردەکاری گیانلەدەستدانی ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکرایەوە
پێشت وردەکاری گیانلەدەستدانی ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکرایەوە
ئەڵمانیا کەرەستەی سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات
دواتر ئەڵمانیا کەرەستەی سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات
ەیوەندیدار