ئەڵمانیا کەرەستەی سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات



هەفتەی ڕابردوو ئەڵمانیا دوو کەشتی مینڕێژی Wisent 1 و سێ فڕۆکەی سیخوڕی Vector و نۆ تانکی زرێپۆشی ڕادەستی حکومەتی ئۆکرانیا کرد، بەمەش بەهای هاوکارییەکانی بۆ کیێڤ گەیشتە ١٧ ملیار یۆرۆ.

هەروەها ئەڵمانیا ٥ سیستمی سیخوڕی SurveilSPIRE و ١١ ئامێری پاککەرەوەی مین کە لەسەر تانکی T-72 دانرابوو و ٥ تاوەری بۆ پەیوەندییە مۆبایلەکانی بۆ ئۆکرانیا نارد.

ئەم یارمەتییە نوێیە کە ٢٥ تانکی Leopard 1 و ٤٠ زرێپۆشی Marder لەخۆدەگرێت، لەم دواییانەدا لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە ڤیلنیۆس ڕاگەیەندرا.

بەهای ئەم هاوکارییانە دەگاتە ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆ و کۆی هاوکارییە سەربازی، دارایی و مرۆییەکانی ئەڵمانیا لە ئەڵمانیاوە گەیشتووەتە نزیکەی ١٧ ملیار یۆرۆ لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ەوە.

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
پێشت بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
دوو ئۆتۆمبێڵ لە هەولێر گڕیان گرت
دواتر دوو ئۆتۆمبێڵ لە هەولێر گڕیان گرت
ەیوەندیدار