وردەکاری گیانلەدەستدانی ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکرایەوە



سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی و بەدواداچوونی  لەڕێگەی کامێراکانی چاودێری و پاڵپشت بە ڕاپۆرتی پزیشکی دادی و بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم بۆیان دەرکەوت کە ئەفسەرەکەی وەزارەتی پێشمەرگە پێش ڕووداوەکە لە یەکێک لە یانەکانی مەی خواردنەوە بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، لەکامێراکانی چاودێریدا دەردەکەوێت ئەفسەرەکە لە شەقامی ١٢٠ مەتری جارێک دەوەستێت و دواتر بەخێراییەکی زۆر دەڕوات و خۆی دەکێشێت بە شۆستەی شاقامەکەدا و بەر بارهەڵگرێک دەکەوێت.

دەشڵێت، ئەفسەرەکە لەژێر کاریگەری مەیدابووە و  بەچەکی خۆی فیشەکێک لە قاچی چەپی دەدات و بەڵگەکانی تاوان و پزیشکی دادی پشتڕاستی دەکەنەوە ئاڕاستەی گولەکە لەناوەوە بووە و یەک قەوانی بەتاڵی کڵاشینکۆف لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزراوەتەوە .

دواتر ئەو ئەفسەرە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە توشی خوێنبەربوون بووە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

زیاتر لە 100 تۆن پەتاتە بۆ ئیمارات هەناردە کرا
پێشت زیاتر لە 100 تۆن پەتاتە بۆ ئیمارات هەناردە کرا
بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
دواتر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
ەیوەندیدار