مانگی ڕابردوو ١٧٧ نەشتەرگەری سووتاوی ئەنجامدراوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو ١٧٧ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ نەشتەرگەری سووتاوی و جوانکاری ئەنجامدراوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی تەمموز، لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی شاری سلێمانی، هەزار و ٧٤٩ كەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان كردووە، لەو ژمارەیە ٢٨٧ كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و هەزار و ١٦٥ كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری، ٢٩٧ كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتی نەخۆشخانەكەیان كردووە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ١٢ نەشتەرگەری سەروو گەورە، ١٤٦ نەشتەگەری گەورە و ١٩ نەشتەرگەری بچوك ئەنجامدراوە، هەروەها ٢١٤ كەس داخڵ كراون و ٣٥ كەسیان لەبەشی سووتاوی و ١٧٩ یان لە بەشی جوانكاری بووە.

هەشت کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون
پێشت هەشت کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون
سەرکردەیەکی ئەمریکی لەسەر سوتاندنی قورئان هاتەدەنگ
دواتر سەرکردەیەکی ئەمریکی لەسەر سوتاندنی قورئان هاتەدەنگ
ەیوەندیدار