زۆرانبازییەکەی دوو دەوڵەمەندەکە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە


ئیلۆن مەسک، سەرمایەدار و دامەزرێنەری ھەردوو کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا و خاوەنی تویتەر، رایگەیاند، زۆرانبازی نێوان خۆی و خاوەنی کۆمپانیای مێتا لە پەخشی راستەوخۆدا لە تویتەر دەگوازرێتەوە تا ھەمووان بینەری بن.

مەسک لە کۆتا تویتیدا سەبارەت بە زۆرانبازیەکی لەگەڵ زۆکەربێرگ ئاماژەی بەوەداوە، شەڕی نێوان خۆی و خاوەنی کۆمپانیای میتا لە پەخشی راستەوخۆدا لە تویتەر دەگوازرێتەوە تا ھەمووان بینەری بن. داھاتی زۆرانبازیەکەش دەچێتە بواری خێرخوازی و دەدرێتە سەربازە خانەنشینەکان.

پەیوەندی نێوان ئیلۆن مەسک و مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا کاتێک ئاڵۆزی تێکەوت کە مارک پلاتفۆڕمی سرێدسی راگەیاند، کە ھاوشێوەی تویتەر کار دەکات و لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەیەکی زۆری بەکارھێنەری لەخۆی کۆکردەوە.

مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ئیلۆن ماسک بە فەرمی داوای لە مارک زوکەربێرگ کرد لەنێو قەفەسی زۆرانبازیدا رووبەڕووی ببێتەوە، لەلای خۆیەوە مارک زوکەربێرگ  داواکەی قبوڵ کرد و پێی راگەیاند، کە شوێنێک بۆ زۆرانەکە دیاری بکات.

 

خاوەنی خەڵاتی درەوشاوەترین عەقڵ خەڵکی سلێمانییە
پێشت خاوەنی خەڵاتی درەوشاوەترین عەقڵ خەڵکی سلێمانییە
پەروەردە ماوەی تۆماركردنی خوێندكارانی پۆلی یەكی بنەڕەتی درێژدەكاتەوە
دواتر پەروەردە ماوەی تۆماركردنی خوێندكارانی پۆلی یەكی بنەڕەتی درێژدەكاتەوە
پەیوەندیدار