یەکێك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەناوبانگەکان قەدەغە دەکرێت و وەزارەتی پەیوەندییەکانیش ڕوونکردنەوە دەدات


وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی، قەدەغەکردنی تەلەگرامی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغەکردنی تەلەگرام لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی لایەنە باڵاکان بووە و پەیوەندیشی بە ئاسایشی نیشتمانییەوە هەیە.

ڕوونیشکردەوە بڕیارەکە لە پێناو پاراستنی داتا کەسییەکانی هاووڵاتییان دراو، چونکە سەکۆکە بە پێچەوانەی یاساوە، ڕێنماییەکانی سەلامەتی بەکارهێنانی پێشێلکردووە.

وەزارەتی پەیوەندییەکان ئەوەشی خستەڕوو کە چەندینجار دامەزراوەکانی دەوڵەت داوای هاریکارییان لە کۆمپانیای خاوەنی تەلەگرام کردووە، بۆ داخستنی ئەو چەناڵانەی دزە بە بەڵگەنامەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن، بەڵام بێ سوود بووە.

ڕاشیگەیاند، دزەپێکردنی بەڵگەنامەکانی دەوڵت مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئاسایشی کۆمەڵایەتی دروست دەکات.

 

دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە سەیرانگاکانی چۆڵ کردووە
پێشت دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە سەیرانگاکانی چۆڵ کردووە
ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بەرهەمی دانەوێڵە و ئاژەڵەکانی دەفرۆشێت
دواتر ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بەرهەمی دانەوێڵە و ئاژەڵەکانی دەفرۆشێت
پەیوەندیدار