ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بەرهەمی دانەوێڵە و ئاژەڵەکانی دەفرۆشێت



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بڕێك جۆ و گوێرەکەیەك دەفرۆشێت، کە لە چوارچێوەی کاری پراکتیکی خوێندکارانی ئامادەییەکەدا بەرهەم هاتوون.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە فەرمانێکی کارگێڕیدا کە مێژووی ئەمڕۆی لەسەرە رایگەیاند، لەسەر ڕەزامەندی بەڕێوەبەری پەروەردە فرۆشتنی بڕێك جۆ و گوێرەکەیەک دەربڕیوە.

ڕوونیشیکردەوە کە فرۆشتنی جۆ و گوێرەکەکە ڕۆژی 13ی ئەم مانگە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەبێت.

دانەوێڵە و ئاژەڵەکە بەرهەمی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆیە کە لە چوارچێوەی کاری پراکتیکی خوێندکارانی ئامادەییەکەدا بەرهەمهاتوون.

یەکێك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەناوبانگەکان قەدەغە دەکرێت و وەزارەتی پەیوەندییەکانیش ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت یەکێك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەناوبانگەکان قەدەغە دەکرێت و وەزارەتی پەیوەندییەکانیش ڕوونکردنەوە دەدات
شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
دواتر شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
پەیوەندیدار