شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات



شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە 51 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و تاوەکو هەفتەی داهاتوو ئەو بارستە هەوا گەرمە بەردەوام دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە، شەپۆلی گەرماکە دەگاتە ئەوپەڕى بەهێزى خۆى پێشبینى بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر 47 پلەى سیلیزی، سلێمانى 45، دهۆک 46، کەرکوك50 ، هەڵەبجە 47 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەڵام گەرماکە لە ئیدارەى گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە 51 پلەى سیلیزى و لە ئیدارەى ڕاپەڕینیش 45 پلە دەبێت.

بەشی پێشبینی ئەوەشی خستەڕوو کە بە هۆی شەپۆلەکەوە گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان دەگاتە سەروو 42 و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش لە سەرووى 34 پلەى سیلیزى دەبێت.

ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بەرهەمی دانەوێڵە و ئاژەڵەکانی دەفرۆشێت
پێشت ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بەرهەمی دانەوێڵە و ئاژەڵەکانی دەفرۆشێت
درامایەکی تورکی دەبێت بە ڕاست و خزمەتکارێك دەبێت بە ملیۆنێر
دواتر درامایەکی تورکی دەبێت بە ڕاست و خزمەتکارێك دەبێت بە ملیۆنێر
ەیوەندیدار