کچێك لە کاتی مەلەکردندا خنکا



پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کچێکی تەمەن 17 ساڵ لە بەنداوی تورە جاف خنکا.
عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی کچێک بەناوی ( ئایە لوقمان حسێن ) لەدایکبووی 2006 لە بەنداوی توڕە جاف لە گوندی چیا چەرموو سەر بە ناحییەی باوەنوور خنکا.
وتیشی: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتووی گوندی گۆڕی ئەسپەو لەگەڵ کەسوکاری بە سەردان چونەتە گوندی چیا چەرموو لەوێ لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.
ڕوونیشیکردەوە کە لەئێستادا تەرمەکەی دەرهێنراوەو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێت.
لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی
پێشت لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی
سلێمانی؛ تەنها لە سێ ڕۆژدا ١٦ کەس بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ
دواتر سلێمانی؛ تەنها لە سێ ڕۆژدا ١٦ کەس بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ
ەیوەندیدار