لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی



لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای هەولێر، چوار کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، کرۆلایەکی تەکسی بەهۆی تیژڕۆیی لەسەر ڕێگای هەولێر-پیرمام وەرگەڕا و بە هۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

ڕوونیشیکردەوە کە باری تەندروستی یەکێك لە بریندارەکان زۆر خراپە.

هاتوچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند، سەیرکردنی وێنەکان و بڕی تێکشکانەکە خۆی پێت دەڵێت خێراییەکەی چەند بووە،بەداخەوە تیژڕۆیی لە پێناو تیژڕۆیی بووەتە مۆدێلێکی خراپی لێخوڕین، کە دەرەنجامەکەشی هەمیشە کارەساتە.

 

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە
پێشت راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە
کچێك لە کاتی مەلەکردندا خنکا
دواتر کچێك لە کاتی مەلەکردندا خنکا
ەیوەندیدار