نۆ ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئێزیدییەکان تێدەپەڕێت



ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر جینۆسایدی ٣ ئابی ئێزیدییەکان لەلایەن گروپی تیرۆرستی داعش لە شەنگال تێدەپەڕێت، ئێزیدییەکان لە مێژووی خۆیان ڕووبەڕووی ٧٤ کۆمەڵکوژی خوێناوی بوونەتەوە.

دانیشتوانی شەنگال پێکدێت لە کوردانی ئێزیدی، عەرەب، کلدان و ئاشوریی،  ئێزدییەکان، گروپێکی ئاینین بەشێکی زۆریان لە شاری شەنگال و دەوربەری موسڵ نیشتەجێبوون، ئێزدیەکانی شەنگال بەشی زۆری دانیشتوانی شارەکە پێکدەهێنن.

لە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ بە هەزاران ژن و منداڵ کوژران و ڕفێندران، زیاتر لە پێنج هەزار کەس کوژران و بەشێکی زۆریشیان تا ئێستا بێسەروشوێنن.

دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان  ڕایگەیاندووە، دوای هێرشی داعش بۆ شەنگال زیاتر لە شەش هەزار ژن و منداڵ لەلایەن داعشەوە بە دیلگیران و تا ئەمڕۆش نزیکەی دوو هەزار و ٨٠٠ ژن و منداڵ بێسەروشوێنن،  نزیکەی ٤٠٠ هەزار ئێزیدی ڕوویان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەسیش لەوێ ماونەتەوە لە ٢٥ کەمپی ئاوارە ناوخۆییەکان نیشتەجێبوون.

پاش تێپەڕبوونی نۆ ساڵ وێڕای ئەوەی ئێزیدییەکان توانییان “خۆبەڕێوەبەریی شەنگال” دابمەزرێنن و لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی ئێزدییەکان لە عێراق، بەڵام دۆخی شەنگال بە تەواوی ئاسایی نەبووەتەوە و هێشتا کاریگەرییەکانی کۆمەڵکوژییەکە لەسەر ئێزیدییەکان ماوە.

ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید ناساندووە، لە ساڵی ٢٠١٦ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە کۆی دەنگ بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی ئێزیدییەکانی پەسەندکرد، هەروەها پاش ئەوەی ئەڵمانیا تیرۆرستێکی داعشی بە ئەنجامدانی جینۆساید تاوانبارکرد، بەریتانیا کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید ناساند.

فرۆشتنی هەژمارەی بانکی لەپێناو قازانج
پێشت فرۆشتنی هەژمارەی بانکی لەپێناو قازانج
دوو تیرۆرستی داعش دەستگیرکران
دواتر دوو تیرۆرستی داعش دەستگیرکران
ەیوەندیدار