![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان کەسێکیان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی دزیکردن و دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدا ناوە بە جلی ژنانەوە ئەو کارەی ئەنجامداوە.
پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە قەڵادزێ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە جلی ژنانەوە دزی کردووە و دوای دەستگیرکردنیشی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە”.
دەشڵێت:”بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ئیدارەی راپەڕین تۆمەتبارەکە پێشتریش بە هەمان شێوە دزی کردووە، دەشڵێت:” بۆ ئەوەی نەناسرێمەوە ئەو جۆرە جلەم لەبەرکردووە.”