قوباد تاڵەبانی: لەبواری بەدیجیتاڵکردنی کاروباری حکومەت سودمان لە ئەزموونی ئیستۆنیا وەرگرتووە



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسان رایگەیاند، ەبواری بەدیجیتاڵکردنی کاروباری حکومەت سودمان لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیستۆنیا وەرگرتووە.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، پێشوازیییان کردووە لە هاننۆ پیڤکۆر وەزیری بەرگری ئیستۆنیا. تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان کرد لە بواری سەربازی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.

راشیگەیاندووە، ئیستۆنیا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هاوکار و پشتیوانمان بووە، لەم چوارچێوەیەدا داوامان کرد پشتیوانییەکانی ئیستۆنیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بێت.

جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەکردووە، نەک تەنھا لەبواری سەربازی، بەڵکو لەبواری بەدیجیتاڵکردنی کاروباری حکومەت سودمان لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە بینیوە. داوامان کرد پەیوەندییەکانمان لەبوارەکانیتریش بەهێزتر بکەین.

دوای ١٨ ساڵ هاوسەرگیری لە یەکتر جیابوونەوە
پێشت دوای ١٨ ساڵ هاوسەرگیری لە یەکتر جیابوونەوە
پۆلیسی راپەڕین: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە جلی ژنانەوە دزی کردووە
دواتر پۆلیسی راپەڕین: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە جلی ژنانەوە دزی کردووە
ەیوەندیدار