وەزارەتی دارایی:سبەی خشتەی مووچەی مانگی شەش بڵاودەکەینەوە



ئەمڕۆ بەغدا بڕی ٥٩٨ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد، وتەبێژی وەزارەتی داراییش دەڵێت: سبەینێ خشتەی مووچە رادەگەیەنین”.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ٥٩٨ ملیار دینارەکەی بەغدا دەگاتە وەزارەتی دارایی و پێش نیوەڕۆ خشتەی مووچەی مانگی شەش رادەگەیەنین.

ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕی ٥٩٨ ملیار دیناری تایبەت بە موچەی فەرمانبەران نارد، دواتر پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، مەسرور بارزانی وەزارەتی دارایی راسپادووە تاوەکو بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن .

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دوو رۆژ بەسەر مانگی هەشتدا تێپەڕیوە و ئێستا مووچەی مانگی (٦،٧) دابەشنەکراوە.

پۆلیسی راپەڕین: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە جلی ژنانەوە دزی کردووە
پێشت پۆلیسی راپەڕین: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە جلی ژنانەوە دزی کردووە
لە هەرێم شێوازی ناونووسین بۆ فەریزەی حەج دەگۆڕێت
دواتر لە هەرێم شێوازی ناونووسین بۆ فەریزەی حەج دەگۆڕێت
پەیوەندیدار