چۆن وا بکەین منداڵەکانمان متمانەیان بەخۆیان بێت



لەسایتی (رێكخستنی خێزان) دا بابەتێك لەسەر شێوازی پەروەردەكردنی منداڵ بڵاوكراوەتەوە كە هیچ كاتێك بۆ پەروەردەكردنی منداڵەكەت زوو نییە، ئەم بونەوەرە شیرینە خۆشەویستە زۆر زیرەكە‌و هەر لەرۆژی لەدایكبوونییەوە هەموو شتێ‌ تێدەگات. باشتروایە باش‌و خراپەكان بۆ منداڵەكەت ڕوون بكەیتەوە.

بەم شێوازە سادانەی خوارەوە دەتوانیت منداڵەكەت بەرەو ئەنجامدانی ڕەفتاری دروست‌و گونجاو ڕینمووی بكەیت:

1-هانی منداڵەكە بدە بەئەنجامدانی ئەو كارانەی كە حەزی لێیەتی

كاتێ‌ منداڵەكەت هەڵەیەك دەكات توڕە دەبیت‌و هاوار دەكەیت بەسەریدا ئەمە دەبێتەهۆی ئەوەی زیاتر منداڵەكە هارترو دڵنیگەرانتر بێت، لەبەرامبەردا بەئارامی هانی منداڵەكەت بدە بەئەنجامدانی ئەو كارانەی كە حەزی لێیەتی. بۆنمونە: ئەگەر منداڵەكەت حەز دەكات بڕوات بەسەر دەسكی قەنەفەكاندا زوو بیهێنەرە خوارەوە بڕۆ یارییەكانی بۆ بهێنە پێكەوە یاری بكەن یا كتێبی بۆ بخوێنەرەوە، ئەم كارە نە تنها دەبێـتەهۆی رێگری كردن لەكارە هەڵەكانی منداڵەكەت بەڵكو بەو تێدەگەیەنێت كە هەندی كار نابێـت ئەنجام بدات.

2- لەسەر قسەی خۆت بمێنەرەوە

ئەگەر بەمنداڵەكەت وتبێت كە نابێـت پێش نانخواردن بسكیت یان چیپس بخۆیت، تەنانەت ئەگەر زۆر بگری‌و فشاری زۆر بكات نابێت ڕێگە بدەیت بیخوات، ئەگەر ڕێگەتدا ئەم كارە بكات ئەوا منداڵەكەت فێر دەبێت بە گریان‌و هاواركردن دەتوانێت قسەی خۆی بەجێی بگەیەنێت. بۆیە دەبێت لەسەر قسەی خۆت بمێنێتەوە. نەك دایك قسەیەك بكات‌و باوك قسەیەكی تر ئەمەش دەبێتەهۆی سەر لێشێواوی منداڵەكەو تێناگات كە یاسای خێزان چییە؟

3-هەتا دەتوانی ئەرێنی بە

ئەگەر بەردەوام بەمنداڵەكەت بڵێی (نەخێر) دوای ماوەیەك حسابت بۆ ناكات، خراپتر لەمەش منداڵەكەت خۆی هەمان ووشە بەكار دەهێنێ بۆ ئەو كارانەی كە نایەوێت ئەنجامی بدات. ووشەی (نەخێر) بۆ كاتە پێویستەیەكان‌و مەترسییەكان بەكاربهێنە، بۆ نمونە پێی مەڵێ‌:(نابێت پێڵاوەكانت لەناو سەیارە دابكەنیت؟) لەجیاتی ئەمە پێی بڵی:(تا كاتێ‌ نەگەینە ماڵەوە پێڵاوەكانت دامەكە، كە گەیشتین دەتوانی بەبێ‌ پێڵاو بڕۆیت).

4-شێوازی ئەنجامدانی كارەكانی فێر بكە

منداڵان زیاتر سەرنج دەدەنە سەر ئەنجامدانی كارەكان وەك لەو قسانەی كە پێی دەوترێت باشترین شت كە منداڵان فێر دەبن ئەوەیە كە لاسایی گەورەكان بكەنەوە، لەبەرئەوە لەگەڵ وتنی قسە بەمنداڵەكەت هەندێ‌ لەكارەكان لەبەرچاوی ئەو ئەنجام بدە.

5-ستایشی ڕەفتارە باشەكانی بكە

هەندێ‌ جار ڕەفتاری خراپی منداڵ بەهۆی ئەوەیەیە كە شارەزایی نییە لەتوانای دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ كەسانی تردا، دەیانەوێت بەهەر شێوەیەك بێت سەرنجی تۆ بەلای خۆیدا ڕابكێشێت . لەبەر ئەم هۆكارە زۆر گرنگ كاتێ‌ كە منداڵ كارێكی باش ئەنجام دەدات، ستایشی بكەو هانی بدە بەم شێوەیە فێری دەكەیت كە ڕەفتاری باش زیاتر سەرنجی تۆ بەلای ئەودا ڕادەكێشت.

دادگای فیدڕاڵی بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بڕیاریدا
پێشت دادگای فیدڕاڵی بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بڕیاریدا
بافڵ تاڵەبانی: با به‌ نه‌وت و غاز وڵات ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌
دواتر بافڵ تاڵەبانی: با به‌ نه‌وت و غاز وڵات ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌
ەیوەندیدار