بافڵ تاڵەبانی: با به‌ نه‌وت و غاز وڵات ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌



 

سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە ئامادەكردنی یاسای نەوت و غاز لە بەغدا ڕایگەیاند، با به‌ نه‌وت و غاز وڵات ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌م سامانە بخه‌ینه‌ خزمه‌تی خه‌ڵك.

ئەمڕۆ چوار شەممە لە بەغدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی تایبەت بە ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای نەوت و غاز كرد، كە تیایدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و بەشێك لە سەرکردە سیاسییەکان و وەزیرانی نەوت و پیشەسازی و ڕاوێژکاری سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەک پسپۆڕی تەکنیکی و یاسایی ئامادەبوون.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە، ده‌بێت تێپه‌ڕاندنی یاسای نه‌وت و غاز له‌سه‌ر بنه‌مای سازان بێت و پێویسته‌ به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م یاسای نه‌وت و غاز تێبپه‌ڕێنین.

‎ سه‌رۆكی یه‌كێتی جەختی لە تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم یاسای نەوت و غاز كردەوە بەشێوەیەك، كە ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات.

بافڵ تاڵەبانی سەرنج و ستراتیژی یەکێتی بۆ کەرتی وزە و چارەسەرکردنی کێشەکان خستەڕوو، ڕایگەیاند، “دەبێت تێپەڕاندنی یاساكە لەسەر بنەمای سازان و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنەکان بێت. هەروەها نەوت و غاز ببێتە مایەی ژیان و داهاتوویەكی گەشتر بۆ هەموو هاووڵاتییان و ئەم سەروەتە نیشتمانییە بخرێتە خزمەت بووژاندنەوە و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەوە”.

چۆن وا بکەین منداڵەکانمان متمانەیان بەخۆیان بێت
پێشت چۆن وا بکەین منداڵەکانمان متمانەیان بەخۆیان بێت
١٨ ساڵە ڕۆژەکانیان بە بۆنی قاوەی نوێ دەستپێدەکەن
دواتر ١٨ ساڵە ڕۆژەکانیان بە بۆنی قاوەی نوێ دەستپێدەکەن
پەیوەندیدار