١٨ ساڵە ڕۆژەکانیان بە بۆنی قاوەی نوێ دەستپێدەکەن



خۆیان قاوە سەوزەکە دەبرژێنن، هەمیشە قاوەکانیان نوێیە و بۆنی ڕۆژە ڕێیەک دەڕوات.

ئەوەی جارێک قاوەکەیان بنۆشێت دەیان جار دووبارەی دەکاتەوە، لەبەر ئەوەشە ٪٩٠ کڕیارەکانیان هەمیشەیین.

لە دوکانێکی بچوکی سەرەتای شەقامی ئۆرزی قاوە دروستدەکرێت، بۆنی نوێی قاوەکە تەواوی شەقامەکەی تەنیوە.

ساڵی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمجار کەمال ئەحمەد قاوەخانەی لە سلێمانی کردەوە، قاوەکەیان تایبەتە، خۆیان بە سەوزی لە دەرەوەی وڵات داوایدەکەن، بە ئامێرێک کە خۆیان دروستیان کردووە دەیبرژێنن.

سێ جۆر قاوەی جیاواز دەبرژێنن، دواتر تێکەڵیان دەکەن، دوو بۆ سێ ڕۆژ جارێک قاوە دەبرژێنن، بەشێکی بۆ ئەو کافتریا و شووێنانە دەبێت کە داوای قاوەیان لێدەکەن.

لوقمان حەمزە، لەگەڵ دەستپێکی بیرۆکەکەدا هاوڕێی کەمال ئەحمەد بووە، ئەو کاری قاوە برژاندنەکە دەکات، پلەی گەرمی کەشوهەوا ٤٤ی سلیزیە، پلەی گەرمی فڕنەکەش نزیکی ٤٠٠ پلەی سلیزیە، بۆیە بەرگەگرتن و ماندووبوونێکی زۆری پێویستە.

ئەو فڕنەی قاوەکەی پێدەبرژێن، خۆیان دروستیان کردووە، دەتوانرێت تا ٢٠٠ کیلۆی پێببرژێندرێت، بەڵام ئەوان کەمتر لە ١٠٠ کیلۆ دەکەنە ناو فڕنەکە تا قاوەکە بە تەواوی شووێنەکەی گونجاوبێت بۆ برژاندن.

بافڵ تاڵەبانی: با به‌ نه‌وت و غاز وڵات ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌
پێشت بافڵ تاڵەبانی: با به‌ نه‌وت و غاز وڵات ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌
لیژنەیەک سەرپەرشتی گفتوگۆکانی تایبەت بە نەوت و غاز دەکات
دواتر لیژنەیەک سەرپەرشتی گفتوگۆکانی تایبەت بە نەوت و غاز دەکات
پەیوەندیدار