بە ڤیدیۆ؛ ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە



لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان و لە چیای بەرانان، بارهەڵگرێك بەسەر ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە 6 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، لە نزیك تونێلی دەربەندیخان و لەسەر ڕێگای شاخی بەرانان ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ ڕوویداوە و بەهۆیەوە 6 كەس گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوه‌كه‌ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت  ڕوویداوە و به‌هۆیه‌وه‌ 6 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لای خۆشیەوە، هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویكردەوە، بەداخەوە ئێستا لە سەر شاخی بەرانان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی نیسان سەنیدا و مەفرەزەکانمان بە هاوکاری هێزەکانی تر لە هەوڵی دەرهێنانەوەی سەرنشینەکاندان، کە 5 بۆ 6 سەرنشینی لەناودا بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی داخستنی تونێلی دەربەندیخانەوە لە بەیانی ئەمڕۆوە تاوەكو 3ی ئاب، ڕێگای شاخی بەرانان تایبەت كراوە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگرەكانیش لە ناو سەنگاوەوە هاتووچۆ بكەن.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجەی عێراق ئاشکراکرا
پێشت هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجەی عێراق ئاشکراکرا
گەرما لە عێراق گەیشتە 52 پلەی سەدی
دواتر گەرما لە عێراق گەیشتە 52 پلەی سەدی
ەیوەندیدار