هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجەی عێراق ئاشکراکرا



لیژنەی دارایی پەرلەمان داوای لە حکومەت کرد کە پەلە بکات لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجە ، هاوکات دووپاتی کردەوە ئەو هۆکارانەی ڕێگری لە جێبەجێکردنی دەکەن حکومین نەک سیاسی.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی عێراقی، ڕایگەیاند، “ئێمە نهێنییەکانی ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی بودجەی گشتی نازانین سەرەڕای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمیدا”.

جەمال کۆچەر وتیشی، “پێویستە بەپەلە یاسای بودجە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە وەستاو و نوێیانەی کە بۆ وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەت تەرخانکراون”، ئاماژەی بەوەشکرد “کۆدەنگی و پاڵپشتی سیاسی لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی بودجە هەیە”.

جەمال کۆچەر، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: حکومەت دەبێت لە ماوەی داهاتوودا جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی خێراتر بکات.

زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەتایبەتی دامەزراندنە نوێیەکان و هەروەها زۆرێک لە وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان مووچە خۆرانی هەرێمیش، چاوەڕێی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی دەکەن بەمەبەستی دەرکردنی ڕێنمایی بۆ خەرجکردنی پارە لە وەزارەتی داراییەوە، دوای چەند مانگێک لە ناکۆکی سیاسی لەسەر پشکەکانی بودجە.

كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان دیاریكرا
پێشت كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان دیاریكرا
بە ڤیدیۆ؛ ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە
دواتر بە ڤیدیۆ؛ ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار