گەرما لە عێراق گەیشتە 52 پلەی سەدی



دەستەی كەشناسی عێراق پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە، كە لە چەند پارێزگایەك 50 پلەی تێپەڕاندووە.

دەستەی گشتی كەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەرزترین پلەی گەرمای ئەمساڵ تۆماركراوە و لە بەسڕە گەیشتۆتە 52 پلەی سەدی.

ڕاشیگەیاندووە، لە نەجەف و سەماوە پلەی گەرما گەیشتۆتە 50 پلە و لە بەغدا 48 پلە بووە و لە زیقار و ناسریە و عەمارە گەیشتۆتە 51 پلەی سەدی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ‌ سبەی پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە لە ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵام ڕۆژی پێنج شەممە كەمێك پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

 

بە ڤیدیۆ؛ ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە
پێشت بە ڤیدیۆ؛ ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە
ئەنجومەنی شورای دەوڵەت” وردبینی بودجەی گشتی عێراق کۆتایی هات”
دواتر ئەنجومەنی شورای دەوڵەت” وردبینی بودجەی گشتی عێراق کۆتایی هات”
ەیوەندیدار