كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان دیاریكرا



نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندان و ناڕەزایی مامۆستایان دەستپێدەكاتەوە.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەكاتەوە ڕۆژی یەك شەممە لە پارێزگای هەڵەبجە خۆپێشاندانە.

ڕاشیگەیاند، پاڵپشتی ئێوە دەبین و ئەم جارە مێژوو ئەنووسینەوە.

ماوەی 45 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 و تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕێی مووچەی مانگی 6 و 7 دەكەن و ئەوەش ناڕەزایی فەرمانبەران و مامۆستایانی لێكەوتۆتەوە و دوو ڕۆژە بایكۆت و خۆپیشاندان لە چەندین فەرمانگە و دامەزراوەی هەرێم دەستی پێكردووە.

هاوكات ئەمڕۆ پزیشكان و بەشێك لە نەخۆشخانەكانی سنووری سلێمانی و ناوچەكانی دیكە بڕیاری بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و جەختیان كردەوە، كە بەردەوام دەبن تاوەكو مووچەی ئەو دوو مانگە وەردەگرن.

سودانی: مووچەی فەرمانبەرانمان ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان کرد
پێشت سودانی: مووچەی فەرمانبەرانمان ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان کرد
هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجەی عێراق ئاشکراکرا
دواتر هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجەی عێراق ئاشکراکرا
ەیوەندیدار