سودانی: مووچەی فەرمانبەرانمان ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان کرد



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە مووچەی فەرمانبەرانمان ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان کرد.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگەیاند، ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغداد بەشێوەیەکی ئاسایی دەڕوات و ھیچ گرفتێک نییە و مووچەی فەرمانبەرانمان ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان کرد.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژانە ٥٥ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێم وەردەگرین و بۆ ناوخۆ بەکاریدەھێنین.

دەشڵێت: “سبەینێ هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی ھەرێم و عێراق کۆدەبنەوە”.

 

پەرواز حسێن گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
پێشت پەرواز حسێن گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان دیاریكرا
دواتر كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان دیاریكرا
ەیوەندیدار