درۆنێکی بێ مۆڵەت خرایە خوارەوە



ئەمڕۆ سێشەممە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی واست ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە کە لە قەزای ئەل شەهیمیە دەسوڕایەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، هاتووە، “بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای واست، بۆ بەدواداچوونی درۆنە بێ مۆڵەتەکان ئەمڕۆ توانرا درۆنێکی بێ مۆڵەت بخرێتە خوارەوە و خاوەنەکەشی دەستگیرکرا، هاوکات هۆشداریش دەدەن لە خاوەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، کە بەبێ ڕەزامەندی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکانن، هیچ جۆرە فڕینێک ئەنجام نەدەن.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە کاتێکدا مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی زوبەیدیە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری لە واست توانیان (فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان) بخەنە خوارەوە، و ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریدا گیراوەتە بەر و ڕەوانەی فەرمانگەی تایبەتمەند کراوە.”

بۆچی گۆشتی بزن باشتره‌ له‌ له‌ گۆشتی مه‌ڕ و مانگا؟
پێشت بۆچی گۆشتی بزن باشتره‌ له‌ له‌ گۆشتی مه‌ڕ و مانگا؟
دڵشاد عەبدولڕەحمان: فەرمانبەران لەژێر سایەی هاوپەیمانەكانی عێراقی یەكێتی و پارتی بێ‌ مووچەن
دواتر دڵشاد عەبدولڕەحمان: فەرمانبەران لەژێر سایەی هاوپەیمانەكانی عێراقی یەكێتی و پارتی بێ‌ مووچەن
ەیوەندیدار