عێراق بۆ مانگێك گەورەترین داهاتی نەوتی لە مێژوودا دەستكەوت



وەزارەتی نەوت كۆی گشتی هەناردە و داهاتی بۆ مانگی تەمموز ڕاگەیاند، كە 8 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی هەناردەی نەوت لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) لە ڕایگەیاندووە، كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوتی خاو 106 ملیۆن و 76 هەزار بەرمیل بووە، داهاتەكەی 8.29 ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی گشتیی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 105 ملیۆن و 49 هەزار بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەكراو بۆ ئوردن 344.8 هەزار بەرمیل بووە و هەناردەی گەیارە 922.76 بەرمیل بووە.

ڕاشیگەیاندووە، تێكڕای بڕی هەناردەكراوی ڕۆژانە 3 ملیۆن و 440 هەزار بەرمیل بووە، لە كاتێكدا تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك 77 دۆلار و 69 سەنت بووە.

لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڕی هەناردەی نەوتی خاو 100.06 ملیۆن بەرمیل بووە، داهاتی نەوتی خاویش 7.18 ملیار دۆلار بووە.

کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دواخرا
پێشت کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دواخرا
بارهەڵگرێک پاش وەرگەڕانی بەتەواوی سوتا
دواتر بارهەڵگرێک پاش وەرگەڕانی بەتەواوی سوتا
ەیوەندیدار