ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی ڕاگەیاند



کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ دووشەممە، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە کە پێشوازی لە ڕێککەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی یەکخستن و چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا.

ڕاشیگەیاند کونسوڵخانەی ئەمریکا بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی بەرەوپێشچوونی کۆبوونەوە و دانوستانەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەکات بە جۆرێك کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانی عێراق بکەوێتەوە.

دوێنێ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە دەباشان کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەردەوامبوونی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕێککەوتوون.

فڕۆکەیەک لە ئێران کەوتەخوارەوە و قوربانی لێکەوتەوە
پێشت فڕۆکەیەک لە ئێران کەوتەخوارەوە و قوربانی لێکەوتەوە
عەلی کەمال کێیە؟
دواتر عەلی کەمال کێیە؟
ەیوەندیدار