ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بەبێ کۆلاجین پێستت زوو چرچ دەبێت و لاواز دەبیت، لەکوێ دەتوانیت کۆلاجین دەستبخەیت؟

خێزان

کۆڵاجین  پرۆتینێکی گرنگە  کە  خانەکانی لەشی مرۆڤەو  دروستی دەکات و  بەپێی تێپەڕبونی تەمەن  بەرهەمهێنانی ئەم پرۆتینە کەم دەبێتەوە، کۆلاجین ٪٢٥ی ئەو پڕۆتینانە پێک دەهێنێت کە لە شیردەرەکاندا هەیە.

 

کۆلاجین بۆ  بۆ هیشتنەوە و بەهێزکردنی پێست و نینۆک و قژ  و  بەهێزکردن و زیادکردنی جوڵەی جومگەکان و زیادکردنی وزە و زیندەچالاکیەکانی لەش بۆ پاککردنەوەی لەش لە مادە زیان بەخشەکان بەسوودە، گەر کۆلاجینت کەمبێت زووش پێستت چرچ دەبێت.

 

یەمەی خوارەوە چەند سەرچاوەیەکە بۆ ئەوەی کۆلاجینیت لێی دەستبکەوێت:

 

– سیر: هاوکاری جەستە دەکات لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین و خانە لەکارکەوتوەکان چالاک دەکاتەوە.

– شلیک و شاتوو و تووتڕک   و ئەو پێکهاتانە هەموویان هاوکارن بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین.

– ماسی و بەتایبەتیش ماسی سەلەموون کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣ بەسوودن بۆ هاوکاری جەستە لە بەرهەمهێنای کۆلاجین.

– خواردنە پڕتەقاڵیەکانی وەک پڕتەقاڵ و گێزەر و پەتاتەش کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A و سەرچاوەی کۆلاجینن.

– خواردنی کۆلاجین بە شێوازی کەپسوول، ئەو کەسانەی کۆلاجینیان کەمە دەتوانن ڕۆژانە کەپسولێکی ٢.٥ گرامی بخۆن.

تەندروستی

چۆن لای خۆتەوە ئازاری هەوکردنی ماسولکەکان کەم دەکەیتەوە و ڕێگری لێدەکەیت

خێزان

هەوکردنی جومگە(التهاب المفاصل )  بریتییە لە هەوکردنێک کە کاریگەری ئەکاتە سەر ئەژنۆکان ، جومگەی دەست ، و هەندێ بەشی بڕبڕەی پشت. باوترین دوو جۆری هەوکردنی جومگە بریتییە لە ئێسکە نەرمە و ڕۆماتیزم. نیشانە سەرکەییەکانی هەوکردنی جومگە بریتییە لە ئازار و ڕەقبوونی جومگەکان.

 

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکە بۆ ڕێگری لە درووستبونی ئازار لەکاتی نەخۆشیەکەدا:

 

زەنجەفیل بخۆ، چونکە ماددەی دژە هەوکردنی تێدایە

بەهەمان شێوە زەردەچەوەش بۆ ڕێگری لە ئازاری نەخۆشیەکە بەسوودە و دژە هەوکردنە

بادەم بخۆ، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە مەگنیسویۆم و بۆ ماسولکەکان باشە

خواردنی ڕێژەی ماسی زیاد بکە چونکە پیویستیەکی زیاترت بە ئۆمیگا ٣ دەبێت

هەوڵبدە شەوان بەدەستکێشەوە بخەویت، چونکە ڕێگرە لە هەڵئاوسان و ڕەقبوونی دەستەکانت کە یەکێکە لە نیشانەکانی نەخۆشیەکە

بەیانیان پاش لە خەو هەڵستان گەرماوێکی گەرم بکە، ئەمە ماسولکەکانت خاودەکاتەوە و بەسوودە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند وەرزشێک کە بەبێ ئەوەی برسیت بکات کێشت دادەبەزێنێت!

خێزان

زۆرێک کێشەی ئەوەیان هەیە کاتێک وەرزش دەکەن دواتر خواردنێکی زۆر دەخۆن، بەهۆی ئەوەشەوە سوود لە وەرزشەکە نابینن، ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە بەبێ ئەوەی برسیت بکات کێشت دادەبەزێنێت:

-بەسەر کورسیەکدا بنوشتێرەوە، دواتر بە قوڵی هەناسە هەڵمژە و ٣ بۆ ٤ چرکە ڕایبگرە پاشان بیدەرەوە، ١٠ جار

-لەسەر پشت ڕابکێش و قاچ و دەستەکانت بۆلای یەکتر کۆبکەرەوە

-ئەمجارە بچۆرە سەر دەم و بە پەستانی دەستت سنگت بەرز بکەرەوە و ١٥ بۆ ٣٠ چرکە بەوجۆرە بوەستە.

-بەشێوەی دارێک لەسەر یەک قاچ بوەستە بۆماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ چرکە

-دواتر بۆ ماوەیەک وەرزشی پەت پەتێن بکە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

١١ بەکارهێنانی ناوازە بۆ سرکە کە پێشتر نەتبیستووە

خێزان

سرکە جگە لەوەی هەرزانە و لە چێشتخانەدا بەکاردەهێندرێت، دەتوانیت لە زۆر بواری دیکەشدا سودی لێببینیت و ئاسانکاری ڕۆژانەت بۆ دەکات، ئەمەی خوارەوە ١١ بەکارهێنانی بەسودی سرکەیە:

 

-بۆ پاککردنەوەی ئامێری قاپشۆر و جلشۆر بەکاری بهێنە، دوو پەرداخ بەرە ناوی و بیکەرە کار.

-دوو کەوچک سرکە بکەرە ئەو ئاوەوە کە گوڵت تێدا هەڵگرتووە، گەشاوە و تەمەن درێژتری دەکات.

-کەمێ سرکە بکەرە ئاوەوە و پەڵەی سەر فەڕشی بە ئاسانی پێ پاک بکەرەوە

-١ لەسەر ٣ی ئەو ئاوەی جامی سەیارەکەتی پێدەشۆیت بکە بە سرکە، بەوجۆرە لە زستاندا نایبەستێت.

-سرکەو سۆدەی نان بکەرە ئاوەوە و ٢٠ خولەک ئاوەکە بکوڵێنە، دواتر بیکە بەسەر گونجی گیراودا.

-دوشی حەمام بە سرکە پاک بکەرەوە، با دوشەکە بۆماوەی ١٠ خولەک لە سرکە و ئاودا بێت.

-گیراوەیەک لە سۆدی نان  و سرکە دروستبکە وەک هەویرێک و بیدە لەو کەرەستانەی دەتەوێت ڕەونەقداری بکەیتەوە.

-٢٥٪ی سرکە لەگەڵ ئاو تێکەڵبکەو بیکە بە باخەکەدا بۆ نەهێشتنی گژ و گیایی زیادە.

-حەوزی ماسی بە سرکە بشۆ با پێوەی وشک ببێتەوە، دواتر بە ئاوی ئاسایی بیشۆرەوە

 -دەتوانیت بە تێکەڵکردنی سرکە و ئاو ناو فڕن یان مایکرۆیڤ پاکبکەیتەوە

-تێکەڵکردنی نیو بە نیوی سرکە و ئاو دەبێتە کەرەستەیەکی باش بۆ پاککردنەوە و کوشتنی میکرۆبەکان

-٣ کەوچک سرکە لەگەڵ حەبێکی ڤیتامین E تێکەڵبکەو ڕانەکان و خوار سمتتی پێبشێلە، دەبێتە ڕێگرێکی باش لە چرچبونی cellulite ئەو ناوچانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان