پۆلیسی سۆران لەسەر کەیسی کوشتنی دوو ژنەکە ڕوونکردنەوە دەدات



دوێنێ لە قەزای سۆران ، هاوڵاتییەک بەچەکی تاپڕ دوو ژنی خۆی کوشت و دواتر خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی قەزاکە کرد.

بەوتەی پۆلیسی سۆران ڕوداوەکە کاتژمێر شەش ی بەیانی روی داوە،وەکاتژمێر 9 بوکوژ پەیوەندی بەپۆلیسی سۆرانەوە دەکات و ، دەڵێت تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە دەست بەجی پۆلیسی سۆران لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران چونەتە شوێنی روداوەکە.

پاش گەشتنی هێزەکانی پۆلیس، دەرکەوتوە ، بکوژ هەستاوە بە کوشتنی هەردوو ژنەکەی بە چەک لەجۆری ( تاپڕ) ، پاش کردنوەی دۆسێ بۆ تاوانبار، ناوبراو لەلایەن پۆلیسی قەزای سۆرانەوە دەسگیرکراو، بەپێی مادەی ٤٠٦لەیاسای سزادانی عێراقی، کەیسی بۆکراوەتەوە لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پێشتر هەندێک لە ئەندامانی خێزانی بکوژەکە، ڕایانگەیاند کە پێش ماوەیەک سکاڵایان لەسەر کوڕەکەیان تۆمار کردووە، بەهۆی توندوتیژی لەگەڵ هەردوو ژنەکەی، لەم بارەیەوە پۆلیسی قەزای سۆران ڕایگەیاند،پێشتر هیچ سکڵایەک لەهیچ بنکەکەیەکی پۆلیسی سۆران لەوبارەیەوە تۆمار نەکراوە.

هاوکات ڕوونیشیان کردەوە، سکاڵاکە لەنوسینگەی بەرانگەربونەوەی توندو تیژی ئافرەتان تۆمار کراوە، فەرمانی گرتنیش هەر لەو نوسینگەیەو دەرچووە.

ڕووداوەکانی کوشتن لەهەرێمی کوردستان ڕۆژانە ڕوو لە زیادبوونە، هۆکارەکانیش زۆرن و زۆرینەیان بۆ خراپی باری دارایی و کیسەی دەروونی دەگەڕێنەوە.

دواکەوتنی مووچە جموجۆڵی لە بازاڕەکانی هەرێم پەکخستووە
پێشت دواکەوتنی مووچە جموجۆڵی لە بازاڕەکانی هەرێم پەکخستووە
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بێدەنگییان شکاند
دواتر مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بێدەنگییان شکاند
ەیوەندیدار