دواکەوتنی مووچە جموجۆڵی لە بازاڕەکانی هەرێم پەکخستووە



دواکەوتنی مووچە بۆتە کێشەیەکی گەورە بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، بەتایبەتی ئەو کۆمپانیایانەی کە خۆیان پەیوەست کردووە بە مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان وفەرمانبەرانبەتایبەت ئەو کۆمپانیایانەی، کە قیست دەدەن.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی خانووبەرە و فرۆشتنی بەرهەمەکانی مۆبیلیات و کارەبایی و ئۆتۆمبێل و دەیان جۆر کۆمپانیامان هەیە لە هەرێمی کوردستان، کە ئەمانە خۆیان پەیوەست کردووە بە مووچەخۆرانەوە ئەگەر مانگێک مووچە نەیەت لە هەرێمی کوردستان کاریگەریەکەی لە بازاڕەکاندا دەردەکەوێ.

ڕاشیگەیاند، لە هەرێمی کوردستاندا لە کۆی ئەو پارەیەی دێت لە بەغداوە نزیکەی ٨٠٠ ملیار دینارێک مانگانە دابەش دەکرێت بەسەر مووچەخۆراندا، ٣٠٠ ملیاری بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتە، چونکە ئەو فەرمانبەرانە کاتێک کە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ ئەو پارەیە دەگێڕنەوە بۆ کۆمپانیاکان، ئەگەر ئەوان نەیگێڕنەوە بێگومان کۆمپانیاکان لە کاردەکەون و جووڵەی بازاڕ نامێنێ.

بە وتەی مەلا یاسین،”وەک دەزانین بودجەی وەبەرهێنانمان نەماوە و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانمان نەماوە، ئەگەر پارە نەدرێت بە مووچەخۆران ئەوکات بازاڕ بە تەواوەتی دادەخرێت”.

 

داڕشتنەوەی/ ساریا کامیل

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا فیدەرێکی نوێ زیاد دەکرێت
پێشت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا فیدەرێکی نوێ زیاد دەکرێت
پۆلیسی سۆران لەسەر کەیسی کوشتنی دوو ژنەکە ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر پۆلیسی سۆران لەسەر کەیسی کوشتنی دوو ژنەکە ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار