باڵیۆزی ئەمریكا: سزای 14 بانكی عێراقی نەدراوە



باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە هیچ بانكێكی عێراقی لەلایەن وڵاتەكەیەوە سزا نەدراوە.

ئەلینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە تویتێكدا دەڵێت: بەشداریم كرد لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا و بانكی ناوەندی عێراقی لەبارەی رێككارەكانی ئەم دواییەی ئەمریكا تایبەت بە سنوورداركردنی كارەكانی 14 بانكی عێراقی.

ڕاشیگەیاندووە، “بەهۆی مەترسییەكان لەبارەی سپیكردنەوەی پارە، كاری 14 بانكمان لە عێراق‌ سنووردار كرد‌”.

جەختیشی كردۆتەوە، بانكی ناوەندی عێراق هەنگاوی پێویستی سەبارەت بەو پرسە ناوە، واشنتن سزای هیچ بانكێكی عێراقی نەداوە.

باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا دەشڵێت: “بەردەوام دەبین بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە سیستەمی (ئابووری و بانكی) لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان لە بانكی ناوەندی عێراقی”.

پێشت وەزارەتی تەندروستی: دەرمانە ژەهراوییەکە لای ئێمە بەکارنەیەت
بەرهەمهێنانی ماسی لەهەرێم ڕوو لە زیادبوونە
دواتر بەرهەمهێنانی ماسی لەهەرێم ڕوو لە زیادبوونە
ەیوەندیدار